کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

دیمەنێکی ئاسمانی هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا
دیمەنێکی ئاسمانی هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، خێرایی با لەنێوان 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لە زۆربەی کاتدا نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، لە هەندێک کات و شوێن ئەگەری نمە باران هەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت. خێرایی با لەنێوان 25 – 35 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.