فه‌للووجه؛ عه‌بادی ده‌ڵێت ئازادكرا و ئه‌مه‌ریكاش ره‌تیده‌كاته‌وه
له باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للووجه
K24 - هه‌ولێر:
به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای عێراق ته‌نها چه‌ند به‌شێكی شاری فهللووجهی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه نه‌ك ته‌واوی شاره‌كه.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، كه رایانگه‌یاندبوو, سوپای عێراق فهللووجهی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاند، سوپای عێراق ته‌نها به‌شێكی شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
فه‌للووجه له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2014 كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش و له 23ی ئایار/ مایۆی رابردووش‌دا ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە ده‌ستی پێكرد.