گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران

بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە مووسڵەوە بەرە ھەولێر دێت، فۆتۆ: هۆشمەند سادق
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە مووسڵەوە بەرە ھەولێر دێت، فۆتۆ: هۆشمەند سادق

K24 - هەولێر:

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەهۆی خراپی کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێندراون تا ئەو کاتەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. 

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکان راگیراون و دوای کۆتاییهاتنی خۆڵبارین گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی نیسانی 2022، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە پارێزگای موسڵەوە بەرەو ھەولێر هات و مەودای بینینی بۆ کەمتر لە 100 مەتر دابەزاند.