وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاستی مەودای بینینی ئەمشەوی بڵاوکردەوە
" له‌م ناوچانە تۆز و خۆڵ زياتر ده‌بێت"
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گەیاندن ئاستی مەودای بینینی ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واو بۆ نيمچه هه‌ور ده‌بێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە، له ناوچه شاخاويه‌كان كه‌مێك نمه باران و هه‌وره تريشقه‌يه‌كى سووك ده‌بێت، له سه‌نته‌رى شاره‌كانيش ئه‌گه‌رى دڵۆپه باران هه‌يه و خێرايى با له سنورى هه‌ولێر و سلێمانى گه‌رميان چالاك ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز به‌رده‌وامى ده‌بێت له ناوچه‌كانى گه‌رميان تۆز و خۆڵ زياتر ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گەیاندن راشیگەیاند، لە ماوه‌ى 12 كاژمێرى ڕابردوو 0.4 ملم باران له ئامێدى و 0.8 ملم باران له كانى ماسى باريوه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە، مه‌وداى بينينى ئاسۆيى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم كاژمێر 9ى شه‌و، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- هه‌ولێر 4 كم
- پيرمام 7 كم
- سلێمانى 6 كم
- چه‌مچه‌ماڵ 6 كم
- دهۆك 6 كم
- زاخۆ 5 كم
- كركووك 5 كم
- خوورماتوو 500 مه‌تر