ئێران خۆشحاڵه به‌بۆنه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی فه‌لوجه‌وه
زه‌یف: شه‌ڕی فه‌لوجه چاره‌نووسساز بوو
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو لایه‌وه خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌ی كۆنتڕۆڵی كردنی فه‌لوجه‌وه راده‌گه‌ینێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له په‌یامێكدا بۆ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، پیرۆزبایی كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه فه‌لوجه له حكومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق و مه‌رجه‌عی ئاینی ده‌كات.
زه‌ریف له نامه‌كه‌یدا بۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، كۆنتڕۆڵكردنی فه‌لوجه به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له شه‌ڕێكی چاره‌نوسسازدا له مانگی ره‌مه‌زاندا وه‌سفكردووه.
له لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پیرۆزبایی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی فه‌لوجه له حكومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق ده‌كات كه به شارێكی ستراتیژی له قه‌له‌مداوه. حوسێن جابری هه‌روه‌ها هیواداره سه‌ركه‌وتنی فه‌لوجه، سه‌ركه‌وتنی زیاتر له شه‌ری دژی داعش و توندره‌وی به‌دوای خۆیدا بێنێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی كۆنتڕۆڵكردنی فه‌لوجه، میدیای ئێران، وێنه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشحاڵی خه‌ڵكی عێراقیان بڵاوكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو له به‌غدای پایته‌خت و هه‌ندێ له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور رژانه سه‌ر شه‌قام و به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی فه‌لوجه ده‌ربڕیوه.
میدیای ئێرانی هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵ فه‌لوجه بڵاو كردۆته‌وه‌و ئاماژه‌یان به هه‌واڵ و راپۆرتی كه‌ناڵه جیهانییه‌كانی وه‌ك سی ئێن ئێن، یوۆرنیۆو، فرانس 24 و بی سی سی داوه.
هه‌ر پاش كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری فه‌لوجه، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانێ عێراق له په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی فه‌لوجه كرد.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، به پیرۆزباییكردنی كۆنتڕۆڵكردنی فه‌لوجه رایگه‌یاند هێشتا هه‌ندێ له گه‌ره‌كانی شار به ته‌واوه‌تی پاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
فه‌لوجه كه نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا كه‌وته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، بۆته سه‌مبۆلی به‌رخودانی عێراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی سونه له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا. به‌ڵام بۆ شیعه به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌ژمێردرێت كه شارێكی به ته‌واوه‌تی رادیكاڵ و یاغییه و ته‌نیا 50 كیلۆمه‌ترێك له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره و توندره‌وه‌كانی شیعه به سه‌ری مار وه‌سف ده‌كه‌ن.