86 هه‌زار كه‌س له فه‌لوجه ئاواره بوون
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان داعش و هێزه عێراقییه‌كان بووه
K24 – هه‌ولێر:
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، زیاتر له (86) هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه.
ڕێكخراوه‌كه له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دۆخی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كانی فه‌لوجه و دهوروبهریو بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌كان و جێهێشتنی ناوچه‌كانیان.
له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ی فریاگوزاری سه‌ر به ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكردووه" ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه گه‌یشتووه‌ته (86.286) كه‌س و ژماره‌ی خێزانه‌كان (11.381) خێزانن.
ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه و سه‌نته‌ری قه‌زاكه، له كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو ده‌ستیپێكرد و تا ئێواره‌ی دوێنێ به چڕی به‌رده‌وام بووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه ئاواره بوون و له دۆخێكی خراپ‌دا بوون.