عه‌مار ئه‌لحه‌كیم: ڕاوێژكاره سه‌ربازییه ئێرانییه‌كان جیاواز نین له ڕاوێژكاره بیانییه‌كانی دیكه
ئێران یه‌كه‌م وڵات بوو كۆگاكانی چه‌كی بۆ كردینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق،بوونی ڕاوێژكاره ئێرانییه‌كان له عیراق به جیاواز له ڕاوێژكاره بیانییه‌كانی دیكه نابینێت و ڕایگه‌یاندووه، ئیران یه‌كه‌م وڵات بوو له شه‌ڕی دژ به داعشدا هاوكاری كردین و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ڕوودا كردینه‌وه، بۆیه بوونی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیشیان جیاواز نییه له ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی دیكه كه ئێستا له عێراقدان.
عه‌مار ئه‌لحه‌كیم كه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقیه‌كان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ئه‌م قسانه‌ی كردووه،سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه عێراقییه‌كانی له فه‌لوجه و تێكشكاندنی داعشی له ناحیه‌ی ئامرلی وه‌ك قاره‌مانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ناوبردووه.
ئه‌لحه‌كیم له وتارێكی ڕه‌مه‌زانیدا ئه‌م بۆچوونانه‌ی خستووه‌ته ڕوو و گوتوویه‌تی،ئێران یه‌كه‌م وڵات بووه له بواری چه‌كداركردنی هێزه عێراقییه‌كان یارمه‌تی داوین و هاوشان له‌گه‌ڵمان وه‌ستاوه‌ته‌وه له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعشدا.