ئه‌و وتاربێژه‌ی بابل داوای رووخاندنی مه‌زارگه‌كانی شیعه‌ی ده‌كرد ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراق، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ناڕازی، ئاگریان به‌ردایه نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی مه‌زهه‌بی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق، ئایه‌توڵڵا مه‌حموود ئه‌لسه‌رخی.
ده‌یان خۆپیشانده‌ر له دژی لێدوانه‌كانی ئایه‌توڵڵا ئه‌لسه‌رخی هوتافیان ده‌كێشا و ئیدانه‌ی وته‌كانیان ده‌كرد.

وتاربێژی حوسێنییه‌ی "فه‌تحولموبین" له بابل، كه شوێنكه‌وته‌ی ئایه‌توڵڵا ئه‌لسه‌رخییه، له وتارێكدا وتبووی: پێویسته مه‌زارگه‌كانی عێراق بڕووخێندرێن.
ئه‌و قسه‌یه ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له لایه‌نگرانی مه‌زارگه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌كانی ئایه‌توڵڵا ئه‌لسه‌رخی و ئاگریان دان.
#الان : أهالي القاسم جنوب بابل يقومون بحرق مكتب الصرخيه . pic.twitter.com/HqPoVAdNqy
— مصطفى الموسوي (@mstfyalmwswy1) April 11, 2022
خۆپیشانده‌ره‌كان به توندی داوایان ده‌كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه "سوكایه‌تی به سیمبوڵه مه‌زهه‌بییه‌كانه" ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی بابل، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م نووسینگه و حوسێنییه‌كانی سه‌ر به ئایه‌توڵڵا ئه‌لسه‌رخییان داخستووه.

هه‌روه‌ها ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، كه راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیرانه، له دره‌نگانێكی شه‌وی دووشه‌ممه ئه‌و وتاربێژه‌یان ده‌ستگیركرد، كه داوای رووخاندنی مه‌زارگه‌كانی كردبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر هێزێكی ده‌زگاكه له پارێزگای بابل، ئه‌و وتاربێژه‌یان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌ر به جووڵانه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بییه و داوای ده‌كرد سوكایه‌تی به سیمبوڵ و ئاینزاكان و سرووته مه‌زهه‌بییه‌كان و رووخاندنی مه‌زارگه "پیرۆز"ـه‌كانی ده‌كرد.
سه‌در داوای لێپرسینه‌وه ده‌كات
دوێنێ، دووشه‌ممه (11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای كرد چاوپۆشی له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی تێكده‌رانه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نه‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌لسه‌رخین، پێ بزانن یان نا، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی لاده‌رانه بخزێننه ناو مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕی جه‌عفه‌رییه‌وه و له دوایین داواكاریشدا داوای رووخاندنی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها وتی: من لێره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ئه‌لسه‌رخی خۆی له‌و تاوانباره به‌ری بكات، له سێ رۆژدا هه‌ڵوێستی خۆی رابگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، ئه‌وا من خۆم پابه‌ند ده‌كه‌م به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ئه‌لسه‌رخی و هاوشێوه‌كانی بكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی له ویژدان و ئاین و ئاینزای ئێمه‌دا هاتووه و له گوێره‌ی شه‌رع و یاسا و نه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌لسه‌رخی كێیه؟
ئایه‌توڵڵا ئه‌لسه‌رخی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆكردووه‌ته‌وه. ئه‌و به بۆچوونه ره‌خنه‌ئامێزه‌كانی له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه ناسراوه، كه له 2003ه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته.
ئه‌و ئایه‌توڵڵایه سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته مه‌زهه‌بییه‌كانی مه‌رجه‌عی زۆرینه‌ی شیعه‌كانی عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی ره‌تده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی فه‌توای دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی و جیهادی دژ به داعش له 2014دا.

ئه‌لسه‌رخی له ناوچه‌ی كازمییه‌ی شاری به‌غدا و ساڵی 1964 له‌دایكبووه. له زێدی خۆی خوێندوویه‌تی. كۆلیژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی به‌غدا ساڵی 1987 ته‌واو كردووه. نه‌چووه‌ته حه‌وزه‌ی "عیلمی" نه‌جه‌ف و بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1994 چووه‌ته ئه‌و حه‌وزه‌یه.
ئه‌لسه‌رخی یه‌كێكه له لێكۆڵه‌ره ناسراوه‌كانی شیعه، ده‌یان كتێب و په‌یامی له باره‌ی بابه‌ته مه‌زهه‌بی و ئاینییه جیاجیاكانه‌وه هه‌یه.
لایه‌نگرانی ئه‌گه‌رچی ملیۆنانیش نه‌بن، ده‌یان هه‌زار ده‌بن و له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له كه‌ربه‌لا، ناسریه، دیوانییه و به‌سره.
به یه‌كێكیش له مه‌رجه‌عه میانڕه‌وه‌كانی شیعه هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه دژی گیانی تائیفییه له عێراقدا و دژی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان شیعه و سوننه‌یه و بڕوای وایه ده‌بێت هه‌مووان له ده‌وڵه‌تێكدا بژین، به بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه‌یان بكرێت.

هه‌روه‌ها رای وایه چه‌مكی "زاناترین" ده‌بێت له رێی "ئیجتهاد – كۆشش"ـه‌وه بسه‌لمێنرێت و بۆچوونه‌كانی جیاوازن له بۆچوونی زانایانی پێشخۆی و هاوسه‌رده‌مه‌كانی. بڕوایشی وایه شوێنكه‌وته‌ی قوتابخانه‌ی زانستیی نوێگه‌رانه‌یه، واته قوتابخانه‌ی سه‌درییه‌كان و خۆی به شوێنكه‌وته‌ی محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در ده‌زانێت، كه له 1980 له‌سێداره درا و هه‌روه‌ها كاریگه‌ره به محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در كه له 1999 تیرۆر كرا.

سه‌رچاوه: الجزیرة، تویته‌ر، وێكیپیدیا.