پێشێلكارێكی مافی مرۆڤی ئه‌فغانی له هۆڵه‌ندا سزا درا
له سه‌رده‌می داگیركاری سۆڤیه‌تدا زۆر تاوانی له دژی زیندانییه‌كان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی زیندانی كابوول له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌مڕۆ له هۆڵه‌ندا به 12 ساڵ زیندانی سزا درا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌فغانییه له لایه‌ن دادگایه‌كی هۆڵه‌نداوه به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه له نێوان ساڵانی 1983- 1988 پێشێلكاری زه‌قی به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له كابوول كردووه.
به‌رپرسه‌كه ناوی عه‌بدولڕه‌زاق ره‌فیفه و به‌وه تۆمه‌تباره كه زیندانییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی هۆڤیانه ئه‌شكه‌نجه داوه و هه‌موو جۆره ئازادییه‌كی لێ زه‌وت كردوون.
دادگا رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ زیندانیاندا ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
ره‌فیف به‌ڕێوبه‌ری زیندانی بولی رۆژهه‌ڵات بووه له كابوول و زیندانه‌كه تایبه‌ت بووه به ده‌ستگیركراوه ئه‌فغانییه‌كانی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی شیوعی وڵاته‌كه، له سه‌رده‌می داگیركاری سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌فغانستان، كه 10 ساڵی خایاند (1979 - 1989).
دادگاكه‌ی هۆڵه‌ندا، كه له لاهای بڕیاری داوه، به هه‌وڵێكی ئه‌وروپاییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له وڵاتانی جیاجیا تاوانیان له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه.
لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی پێشێلكارییه‌كان، له ساڵی 2012دا ده‌ستیپێكردووه و ره‌فیف له 2019دا له هۆڵه‌ندا ده‌ستگیر كراوه.
سه‌رچاوه: AFP