ناوی هه‌ر 31 ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه‌ و ده‌گریێت

K24 – گه‌رمیان:

گوندى ئۆمه‌ربل له ‌گه‌رمیان، یه‌كێكه‌ له‌و گوندانه‌ى زۆرترین قوربانى ئه‌نفالى هه‌یه‌، ئافره‌تێكى به‌ته‌مه‌ن كه‌ نازانێت ساڵى چه‌ند و كه‌ى له‌دایكبووه‌، 31 كه‌سى نزیكى خێزانەکەی ئه‌نفاله‌، لە ناویاندا پێنج کچ و چوار کوڕی هەن و وه‌ک خۆی دەڵێت: 34 ساڵە رۆژى ده‌ستگیركردنى ئازیزانى له‌یادنه‌كردووه‌ و به‌رده‌وام له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ناوى یه‌ك به‌یه‌كیان دێنێت و فرمێسكیان بۆ ده‌ڕێژێت.

ئه‌و وتیشی: "مه‌گه‌ر بمرم  ئەو رۆژانەم لە یادبچنەوە كە چۆن رژێمی پێشووی بەعس زیاتر لە سی كەسی ئازیزی خێزانه‌كه‌می ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد".