موقته‌دا سه‌در: باڵیۆزی سعودیه بۆی نییه بچێته زیندانی ناسرییه
سامر ئه‌لسه‌بهان: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا فشاریان له‌سه‌ر بووه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند" باڵیۆزی سعودیه له عێراق،مافی ئه‌وه‌ی نیه سه‌ردانی زیندانی ناوه‌ندی پارێزگای ناسرییه بكات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له دۆسیه‌ی زیندانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌م قسانه‌ی له‌وه‌ڵامی یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانیدا كردووه له‌وكاته‌ی لێی پرسیووه،له‌باره‌ی سه‌ردانی "سامر ئه‌لسه‌بهان" باڵیۆزی سعودیه له عێراق بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ناسریه و دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر زیندانییه‌كان و پێدانی هیوای ڕزگاربوون پێیان چۆن لێكده‌داته‌وه؟
له‌وه‌ڵامدا موقته‌دا سه‌در گوتویه‌تی هیچ مافێكی ئه‌و كاره‌ی نییه و ئه‌گه‌ر به ئاگاداری حكومه‌تی عێراقیش بووه ئه‌وا ده‌یده‌ینه ده‌ست خودا و ده‌ستوه‌ردان له‌و دۆسیانه‌دا له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه به توندی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی دادی عێراقی ڕۆژی 13 حوزه‌یران بڵاویكردبوووه كه نوێنه‌ری كونسوڵی سعودییه له به‌غدا سه‌ردانی گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ناسریه‌ی كردووه و چاوی به‌و سعودییه به‌ندكراوانه كه‌وتووه كه له‌و گرتوخانهیهدان.
پێشتریش باڵیۆزی سعودیه له عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی به‌رگری له‌و هاوڵاتیه سعودییانه ده‌كات كه زیندانی كراوون و كه‌موكورتی هه‌یه له‌و به‌ندانه‌ی پێی تاوانبارن له ڕووی یاساییه‌وه و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دادگایی بكرێنه‌وه،چونكه سعودیه به‌ڵگه‌ی هه‌یه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا فشاریان خراوه‌ته سه‌ر.