تەقینەوەی دووەم لە خورماتوو روویدا
K24 – خورماتوو
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەی دووەم لە خورماتوو روویدا.
حەسەن بارام جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (كوردستان 24)ی راگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەی دووەم لە رێگەی ماتۆڕسكیلێكەوە لە خورماتوو روویدا".
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی گوتیشی: "تەقینەوەی دووەم لە بازاڕی سەوزە فرۆشان لە گەڕەگی عەسكەری لە نزیك گەڕەكی شوھەدا قەزای روویدا".
هه‌روه‌ها فاروق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى خورماتوو به كوردستان 24ى راگه‌ياند، "ته‌قينه‌وه‌ى دووه‌م ئامانج لێى به‌ره‌ى توركمانى بووه و ته‌قينه‌وه‌كه له نزيك باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى روويداوه.
ھەر ئەمڕۆ و چەند ساتێك پێشتر تەقینەوەیەك لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر لە نزیك مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە خورماتوو روویدا، لە ئەنجامدا دوو كەس شەھید بوون و 11ی دیكەش برینداربوون.