سوننه‌كانى نه‌ينه‌وا: دابه‌شكردنى عێراق باش‌ترين چاره‌سه‌ره
و رايانگه‌ياند، ئه‌وان ئه‌و بيرۆكهيهيان به‌لاوه په‌سنده.
K24 – هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌بييه‌كانى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا پشتيوانى خۆيان بۆ پڕۆژه‌ى دابه‌شكردنى عێراق ده‌ربڕى و رايانگه‌ياند، ئه‌وان ئه‌و بيرۆكهيهيان به‌لاوه په‌سنده.
گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌بييه‌كانى نه‌ينه‌وا مزاحم حويت رايگه‌ياند، هۆزه‌كان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه و دابه‌شكردنى عێراق په‌سند ده‌كه‌ن.
حويت، گوتيشى: ئه‌وه‌ى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياندووه، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌ييه بۆ عێراق.
پێشتر مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياندبوو، دابه‌شكردنى عێراق به سه‌ر سێ به‌شدا چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى و واقيعييه بۆ كێشه‌كانى وڵات.
گوته‌بێژى هۆزه سوننه‌كان گوتيشى: له ئێستادا عێراق به كرده‌وه و به واقيع دابه‌شبووه به‌سه‌ر سێ ده‌وڵه‌تدا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌ى له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا بينيمان ئه‌نجامى راسته‌وخۆى ئه‌و سياسه‌ته تائيفيى و مه‌زهه‌بييه هه‌ڵه‌يه بووه كه له عێراق گيراوه‌ته به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتيشى: دابه‌شكردن ره‌وشى ناوچه‌كه سه‌قامگير ده‌كات و كێشه مه‌زهه‌بى و تائيفييهكان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى روونكردبوويهوه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش پێويسته عێراق دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر سێ به‌شدا و ده‌وڵه‌تێكى كورديى و ده‌وڵه‌تيش بۆ سوننه و شيعه‌كان پێكبهێنرێت.