ڤیدیۆ.. پێشنوێژ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه شه‌ڕی ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات
پێشنوێژ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه و رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به مایكی گۆرانیگوتن قسه به‌یه‌ك ده‌ڵێن.. گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كه له ته‌نیشت مزگه‌وته
K24- هه‌ولێر:
ئاهه‌نگێكی گۆرانی و میوزیك له یه‌كێك له شاره‌كانی جه‌زائیر بووه شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێی له‌نێوان بانگبێژی مزگه‌وت و رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و پێشنوێژ له بڵندگۆی مزگه‌وت و رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش له مایكی گۆرانیگوتنه‌وه قسه به‌یه‌ك ده‌ڵێن.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و دهمهقاڵێیهش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه رۆژنامه‌ی "نه‌هار" به‌وه وه‌سفی كردووه، كه بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه و له هه‌ر كاتێكدا بێت به شێرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌زائیردا ده‌ته‌قێته‌وه.
هه‌رچه‌ند رووداوه‌كه بۆ شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئاهه‌نگێك بۆ گۆرانیبێژ، تاوس ئهرحاب رێكخرابوو، به‌ڵام ئێستا كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی جه‌زائیری به‌دوای خۆیدا هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه راسته‌وخۆ دوای نوێژی ته‌راویح ده‌ستیپێكردووه و له گۆڕه‌پانێكی نزیك مزگه‌وته‌كه له شاری ئهمشداله له هه‌رێمی بوێره سازكرابوو.
رۆژنامه‌ی نه‌هار بڵاویكرده‌وه، دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه، ئاماده‌بووان گوێیان له ده‌نگێك بوو كه له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كه‌وه ده‌رده‌چوو، دواتر زانییان كه ئه‌مه ده‌نگی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌یه و قسه‌ی نه‌شیاوی به هه‌موو ئه‌وانه گوت، كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش زۆر له پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه تووڕه بوون و له مایكی گۆرانیگوتنه‌وه ده‌نگیان ده‌رده‌چوو، به‌ڵام پۆلیس هاته سه‌رخه‌ت رێگه‌ی نه‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان رێكخه‌رانی ئاهه‌نگ و پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه رووبدات.
دوای رووداوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شروق، پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه گوتی: "من ئه‌وكات له حاڵه‌تی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونێكی زۆردا بووم" به‌هۆی سازكردنی ئاهه‌نگی گۆرانی و میوزیك له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ته‌نیشت مزگه‌وت و له كاتێكی دره‌نگی شه‌ودا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌وانی هه‌وڵیاندا شوێنی ئاهه‌نگه‌كه بگۆڕن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیران، هه‌روه‌ك پێشنوێژه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه داوای لێبوردنی له دانیشتوانی ئه‌و شاره كرد، به‌هۆی به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناشیاو له‌كاتی تووڕه‌بوونیدا و گوتی: "ئه‌و قسانه‌ی من كردم نه له‌گه‌ڵ ئه‌ته‌كێتی خۆم و نه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی ئایینی ئیسلام ناگونجێن".