مۆرینهۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی رازی كرد
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند نزیك بۆته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی وه‌رزشی The Time، مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی هێنریك موختاریانی یاریزانی دۆرتمۆند رایگه‌یاندووه كه ئه‌م یاریزانه خۆی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كلا كردۆته‌وه و بۆ وه‌رزی دادێ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینهۆ یاریی ده‌كات.
هێنریك موختاریان هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رزێكی ماوه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه بریاری كۆتایی له باره‌ی جێهێشتنی دۆرتمۆند داوه و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیشی هه‌ڵبژاردووه.
موختاریانی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن یاریزانی ئه‌رمینیایه و له 2013 له یانه‌ی شاختاری ئۆكراینه‌وه بۆ دۆرتمۆند گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌م وه‌رزه‌ش چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره چاویان تێبڕیوه، ئارسناڵ یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی زۆرترین ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌یه.