په‌تای "تای خوێنبه‌ربوون" له دوو پارێزگای عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه
حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تاكه تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
له پارێزگای نه‌جه‌فی ناوه‌ڕاستی عێراق، په‌تای "تای خوێنبه‌ربوون" بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ش روونیده‌كاته‌وه، نیشانه‌كانی تووشبوون به په‌تاكه له‌سه‌ر كه‌سه‌كه هه‌بووه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه، 19ی نیسان/ ئه‌پریلی 2022، كه‌سێك كه پیشه‌ی قه‌سابی بووه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ته‌ندروستی نه‌جه‌ف روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی حاڵه‌ته‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه، نه‌توانراوه سامپڵی خوێنی لێوه‌بگیرێت بۆ پشكنین، به‌ڵام ئه‌و نیشانانه‌ی له نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرابوون، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی په‌تاكه بووه.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له پارێزگای زیقاڕیش هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دراوه و داوا ده‌كرێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
په‌تای تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه،.