جه‌لال په‌رێشان وه‌ڵامی بافل تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه
"ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌یامه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه، وا تێده‌گا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له زۆنه‌كه‌ی خۆی و برایه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی لوتكه‌دایه"

K24 - هه‌ولێر:
جه‌لال په‌رێشان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له ژێر ناوونیشانی "سەیرە کاك بافل باسی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ی!؟" وه‌ڵامی په‌یامێكی بافل تاڵه‌بانی داوه‌ته‌وه، كه باسی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كردووه.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی جه‌لال په‌رێشاندا هاتووه: "ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌یامه‌كه‌ی بافل جه‌لال تاڵه‌بانی بخوێنێته‌وه، وا تێده‌گا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له زۆنه‌كه‌ی خۆی و برایه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی لوتكه‌دایه و نه لانه و ئامانجه‌كان تیرۆرده‌كرێن و نه منداڵه چاوگه‌شه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن و نه سه‌لیمییه‌كان ته‌سلیم به ئاغا‌كان ده‌كرێنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ھەق بوو کاك بافل بکوژی ئەسلی کاوە گەرمیانی بۆ خاتوو شیرین ئەمین-ی پەرلەمانتار و رای گشتی ئاشکرا کردایە، ئەوجا ئەگەر قسەی لە بارەی ئازادی رۆژنامەگەری کردبا دەمانگوت ئامنەتوبیلا".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ش كردووه، "وا باشتره به‌ر له‌وەی رووت بێت باسی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ی، بچیت چاره‌نووسی ئه‌وانه یه‌كلایی بكه‌یته‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت له سه‌ره‌تای كۆتایی سیاسه‌تی چەوتی خۆت و حزبه‌كه‌ت تۆزێك رووی سه‌یركردنی شه‌قامتان هه‌بێت".
بافل تاڵه‌بانی له یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی په‌یامێكی له میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە هێشتا هەندێک لە سزادراوانی بادینان ئازاد نەکراون کە بەهۆی ئازادی رادەربڕین و بە بیانووی یاساشکێنی و لێدان لە بەها نیشتمانییەکان، خراونەتە زیندانەوە. ئەمەش وێنەیەکی نەخوازراوی هەرێمەکەمانی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخشیووە".