ڤیدیۆ.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرمیلێك کرێکارێک گیانی لەدەستداوە

""رووداوەکە لە کافتریایەکی هەولێر روویداوە"

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر:

شەوی رابردوو، لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی بەرمیلێك لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەرکەوت کارەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 1:45 (24/25ـی نیسانی 2022)، لە رووداوێك ئاگادار کراینەوە کە لە کافتریایەکی گەڕەکی بەختیاری روویداوە، رووداوەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرمیلێکەوە بووە کە توانای هەڵگرتنی 5000 لیتر ئاوی هەبووە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر گوتیشی: "لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی ئەو بەرمیلە کەسێک گیانی لەدەستداوە."

لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسەوە سەرکەوت کارەش گوتی: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کرێکارێکی بەرەگەز سووریە و لەدایکبووی 2003ـە و خەڵکی دیمەشقە."