کەشناسی: لە هەندێک و شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بارانبارین دەستپێدەکات، لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بە لێزمە دەبارێ و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بە لێزمە دەبارێت.