كه‌بوودوه‌ند به مۆڵه‌ت له زیندان ئازادكرا
كه‌بوودوه‌ند بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له ماڵ ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به مۆڵه‌ت له زیندان ئازادكرا.
كه‌بوودوه‌ند كه بۆ ناوه‌ی 34 رۆژ مانی له خواردن گرتبوو، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ مۆڵه‌تی پێدراوه له ماڵ بمێنێته‌وه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند پاش 34 رۆژ له مانگرتن، رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ مۆله‌تی پێدراوه. هه‌روه‌ها وتووه به‌هۆی چه‌ندین نه‌خۆشیییه‌وه، پێویستی به چاودێری ته‌ندروستی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
كه‌بوودوه‌ند بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی دادگاكانی ئێران به بڕیاره‌كانی پێشوو و دروستكردنی چه‌ندین دۆسیه‌ی نوێ ده‌ستی به مانگرتن كردبوو، كه پاش تێپه‌ڕبوونی 34 رۆژ، به‌رپرسانی ئێرانی له دۆسیه نوێیه‌كانی دژی كه‌بودوه‌ند پاشه‌كشه‌یان كرد، كه خێزانه‌كه‌ی له لێدوانێكدا به (كوردستان24)ی رایگه‌یاندبوو له‌سه‌ر داوای خێزان و چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ستی له مانگرتن هه‌ڵگرتووه.