کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبیننیەکانی کەشناسی کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیادا، لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێک جار بارانی بە لێزمە دەبارێت. خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت.