شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق لە شنگالە

"دۆخی ئەمنی ناوچەکە تاووتوێ دەکەن"
شاندی ئەمنی عێراق لە شنگال
شاندی ئەمنی عێراق لە شنگال

K24 - هەولێر

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە شنگال و دۆخی ئەمنی و چارەنووسی پەکەکە لە ناوچەکە تاووتوێ دەکەن.

پەیامنێری كوردستان 24 رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 30/4/2022، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق کە لە ھەریەک لە فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەریق روکن عەبدولئەمیر شمەری، جێگیری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی، پێکھاتووە گەیشتە شنگال.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆخی ئەمنی ناوچەکە و چارەنووسی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی شاندە باڵاکەی حکومەتی عێراقە. ئەم سەردانە دوای گرژییەكانی ئەم دواییەی نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە دێت لە ناوچەكەدا.

ساتی گەیشتنی شاندەکە
ساتی گەیشتنی شاندەکە