برايه‌تى كه‌ركووك به هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌ى ره‌تكرده‌وه
كوتله‌ى برايه‌تى كه‌ركووك، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك پرسى به‌هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌ى ره‌تكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ى برايه‌تى كه‌ركووك، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك پرسى به‌هه‌رێمكردنى پارێزگاكه‌ى ره‌تكرده‌وه.
له درێژه‌ى كاردانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر به پێشنيازێكى پارێزگارى شاره‌كه‌يان، نه‌جمه‌دين كه‌ريم، كه رايگه‌ياندبوو، به هه‌رێمكردنى پارێزگاى كه‌ركووك يه‌كێكه له ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، ئه‌مڕۆ فراكسيۆنى برايه‌تى كه‌ركووك ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكرده‌وه.
پارێزگاى كه‌ركووك له دواى 2003 و رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه به گوێره‌ى مادده‌ى 58ى قانوونى به‌ڕێوبردنى ئيداره‌ى كاتى هاوپه‌يمانان له عێراق چاره‌سه‌رى ده‌ستنيشانكرا و دواتر له 2005دا ئه‌و مادده‌يه خرايه ده‌ستوورى ههميشهيى عێراقه‌وه و له توێى مادده‌ى 140 چاره‌سه‌رى بۆ ديار كرا.
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى ههميشهيى عێراق پرسى چاره‌سه‌رى كه‌ركووكى دابه‌شكردووه بۆ سه‌ر سێ قۆناغ. له قۆناغى يهكهمدا ئاساييكردنه‌وه و له قۆناغى دووه‌مدا سه‌رژمێرى و له قۆناغى سێيه‌ميشدا راپرسى له‌سه‌ر چاره‌نووسى شاره‌كه ئه‌نجامبدرێت.
به گوێره‌ى ده‌ستوور ئه‌و مادده‌يه كاتى بۆ جێبه‌جێكردنى ديار كراوه و پێويست بوو تا 31ى كانوونى دووه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2007 جێبه‌جێ بكرێت.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له 31ى كانوونى دووه‌مه‌وه ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى ماددهكهى تا شه‌ش مانگى ديكه درێژكراوه و له‌و ماوه‌يه‌شدا جێبه‌جێ نه‌كرا و له 30ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2008ه‌وه مادده‌كه ماوه‌ى ياسايى ده‌ستنيشانكراو بۆى به‌سه‌ر چووه و هيچ لايه‌نێكى نێوده‌وڵه‌تيش ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى بۆ درێژ نه‌كردووه‌ته‌وه.