كاوه به‌هرامی له‌سه‌ر ناردنی پێشمه‌رگه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
ئێران ئاماری كوژراوه‌كانی ده‌شارێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند له‌سه‌ر ناردنی پێشمه‌رگه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ هێزێك ناتوانێ پێشیمان پێ بگرێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چالاكییه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كاوه به‌هرامی له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی رایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌كانیان له شه‌ڕه‌كه‌ی ناوچه‌ی شنۆ زیاتر له 15 پاسدار كوشتووه، كه پێشمه‌رگه‌یانیان له شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر دا به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی سوپا بوونه، كه چوار پێشمه‌رگه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه و چاره‌نووسی دووی دیكه‌شیان هێشتا بۆیان دیار نییه.
هه‌روه‌ها وتی حكومه‌تی ئێران ئاماری كوژراوه‌كانی ده‌شارێته‌وه كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هێزه‌كاتییه‌تی، بۆ ترساندنی خه‌ڵكه‌كه‌شی، گونده‌كه‌یان خاپووركردووه.
شه‌ر و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حدكا و سوپای پاسداران له ناوچه‌ی شنۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له قەرەسەقەڵ و ده‌وروبه‌ری روویدا.