کەشناسی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری بارانبارین هەیە لە هەندێک کات نمە باران لە هەندێک کاتیشدا پچڕ پچڕ دەبێت. هاوکات لە هەندێک ناوچە تۆزێکی سوک دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە هەندێک ناوچە.