کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکان، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بە خوڕ، هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچەش خۆڵبارینێکی کەمی دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کاتدا ئەگەری تاوە باران و هەورەتریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.