نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە

K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی" له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق له سنووری قه‌زای شنگال هاته ده‌نگ و دووپاتیكرده‌وه، جێگه‌ی تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال نابێتەوە.
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل".
له تویته‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شنگال لەسەرووی هەموو شتێك بێت".
گوتیشی: "هاووڵاتیانی شنگال لە رابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا".
له كۆتایی تویته‌كه‌شدا نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دووپاتیكرده‌وه، "تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە".

ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق زیاتر بوونه، له شه‌وی رابردووشه‌وه ئه‌و گرژیانه تادێت توندتر ده‌بن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له پێكدادانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌شه‌وه له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌دان خێزان له‌و ناوچه‌یه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
H.B