بابه شێخ داوای چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ شنگال له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
شێخ عه‌لی شێخ ئلیاس، بابه‌شێخی ئایینی ئێزیدی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق له سنووری شنگال راگه‌یاند و داوای پارێزگاریكردن له گیانی هاووڵاتییانی سڤیلی له حكومه‌تی عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بابه‌شێخ گوتی: "داوا له حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، پارێزگاریكردن له گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و خه‌ڵكی بێتاوانی قه‌زای شنگال له‌به‌رچاو بگرن و ره‌چاوی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و ململانێ چه‌كدارییه‌كان له سه‌نته‌ری شاره‌كان و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان دووربخه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت كه زۆرێك له‌و خێزانانه به‌مدواییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گرنگی به زمانی گفتوگۆ بده‌ن، له‌پێناو كۆتاییهێنان به به‌ریه‌ككه‌وتنه چه‌كدارییه‌كان و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه".
بابه شێخ جه‌ختی كرده‌وه، "له هه‌مان كاتدا داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ناوچه‌ی شنگال بدۆزنه‌وه، كه تا ئێستاش به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی داعشه‌وه ده‌ناڵێنێت".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا بابه شێخ داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، شوێنی ئارام بۆ ئه‌و خێزانانه دابین بكات، كه دووباره روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق زیاتر بوونه، له شه‌وی رابردووشه‌وه ئه‌و گرژیانه تادێت توندتر ده‌بن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له پێكدادانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌شه‌وه له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌دان خێزان له‌و ناوچه‌یه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق زیاتر بوونه، له شه‌وی رابردووشه‌وه ئه‌و گرژیانه تادێت توندتر ده‌بن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له پێكدادانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌شه‌وه له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌دان خێزان له‌و ناوچه‌یه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و زۆربه‌یان روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
H.B