حوسێن كه‌لاری: ئه‌وه‌ی له شنگال رووده‌دات له ئاینده‌دا له مه‌خمووریش دووباره ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان خه‌باتی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، خه‌باتێكی ره‌وایه، به‌ڵام ناكرێت خه‌باتی لایه‌نێكی سیاسی ببێته به‌ڵا، په‌كه‌كه به نموونه تا ئێستا نه‌یتوانیووه ته‌نانه‌ت یه‌ك گوندیش له جوگرافیای خه‌باتیدا ئازاد بكات.
له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاوازی شنگال، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق تا ئێستاش به‌رده‌وامه، عێراق سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی هێناوه‌ته ناوچه‌كه، داوا ده‌كات هێزی بیانی له شنگال ده‌ربچن.
له‌مباره‌یه‌وه حوسێن كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، "ئێمه ئاره‌زوومان نه‌ده‌كرد له رۆژانی جه‌ژندا هاووڵاتیانی شنگال دووباره ئاواره ببنه‌وه، به‌هۆیه‌وه 646 خێزانی ئێزدی پێكهاتوون له 3576 كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه".
حوسێن كه‌لاری راشیگه‌یاند، بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و سوپای عێراق ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ و تیمی وه‌لامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای دهۆك گفتوگۆی پێكهێنانی تیمێكی هه‌ماهه‌نگیمان كرد.
كه‌لاری روونیكرده‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌یی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی شنگالیان نیشاندا، له به‌یانییه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانی پێویست بۆ ئه‌و ئاوارانه دابین ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بێجگه له‌و ئاوارانه، 280 هه‌زار ئاواره‌ی شنگال له هه‌رێمی كوردستان له كه‌مپه‌كاندا هه‌ن، تاوه‌كو رێكه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ نه‌كرێت ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیر نابێت.
حوسێن كه‌لاری گوتی: "ئه‌وه‌ی له شنگال رووده‌دات، له ئاینده‌دا له مه‌خمووریش دووباره ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "په‌كه‌كه هێزێكی خۆسه‌پێنه، باوه‌ڕی به یاسا نییه".