کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
کەشناسی پێشبینی دەکات، ناسەقامگیری لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بارانبارین و تۆز لە کات و شوێنی جیاواز بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا نمە بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، بەتایبەتی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لە هەندێک ناوچەش تۆزێکی سوکی لەگەڵ دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێتم لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت، لە هەندێک کات و شوێندا تۆز دەبێت.