سوپای عێراق: له شنگال ئامانجمان كۆتایی هێنانه به لاده‌ران له یاسا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، لیوا روكن جه‌بار ئه‌لتائی، رایگه‌یاند، ئامانجی سوپای عێراق پارێزگاریكردنه له خه‌ڵكی شنگال و ئێزدییه‌كان و ده‌رپه‌ڕاندنی لاده‌رانه له یاسا.
ئه‌مڕۆ سوپای عێراق روویكردووه‌ته ناحیه‌ی سنوونێ و له ده‌روازه‌ی ناحییه‌كه پێكدادان له نێوان "یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال" (یه‌به‌شه)ی سه‌ر به PKK و سوپای عێراق روویدا و دواتر شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوون ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و سه‌دان خێزانی ئێزدی ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئاواره له سنووری زاخۆ و دهۆك به‌جێبهێڵێن.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، لیوا روكن جه‌بار ئه‌لتائی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وتی: هاتنمان بۆ سنوونێ له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووه.
وتیشی: هه‌ندێك "چه‌كداری ناپه‌یوه‌یست به ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه" رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحییه‌كه‌یان گرتبوو و رێگریان له‌وه ده‌كرد، خه‌ڵك هاتوچۆ بكات و ئه‌مڕۆ ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و سوپا توانیان ئه‌و ساتره خۆڵانه‌ی درووستكرابوون لابه‌رن.
ئاشكراشیكرد، له كاتی كاركردن بۆ لابردنی ساتره‌كاندا، ته‌قه له سوپا كراوه و سه‌ربازێك كوژراوه و 9 سه‌ربازی دیكه بریندار بوونه و شۆفڵێكیش له‌كار خراوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێزدییانه نییه كه له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتن و ته‌نانه‌ت حه‌شدی شه‌عبین و ته‌نیا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌یه كه له "یاسا ده‌رچوون" و "په‌یوه‌ست نیین به هیچ هێزێكی ره‌سمیی عێراقه‌وه".