ئەمەریکا خۆی بۆ دوو سیناریۆ ئامادە دەکات
"واشنتن نیگەرانە لە پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران"
K24 - هەولێر
ئەمەریکا بۆ هەردوو سیناریۆی گەڕانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و نەبوونی هیچ رێککەوتنێک خۆی ئامادەکردووە.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر ئەوەی گەڕانەوە بۆ پلانێکی هاوبەشی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی یەکلانەبووەتەوە، واشنتن بە شێوەیەکی یەکسان خۆی بۆ هەردوو ئەگەر ئامادەکردووە، لە ئەگەری بوونی رێککەوتن و نەبوونی هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران.
لای خۆیەوە جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا "بە دڵنیاییەوە ئەمەریکا نیگەرانە لە پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران".
گوتیشی: "درێژەکێشانی گفتوگۆکان وایکردووە ئەو ماوەیەی ئێران پێویستییەتی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی کەمتر بێت لە ساڵێک و هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانی خێراتر بوونە".