بۆ یهكهمجاره پاریس سانجێرمان تووشی ئهم كێشهیه بێت

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە ناسناوی لیگ وەنی بەدەستهێنا، بەڵام تووشی زیانێکی دارایی گەورە بووە، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا یەکێک لە هۆکارەکانی، بۆ کەم ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکانی ئەو یانەیە گەڕاندووەتەوە.
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەم وەرزە لە نێوان یانەکانی وڵاتەکەی زۆرترین زیانی دارایی بەرکەوتووە و زیانەکانی ئەو یانەیە دەگاتە نزیکەی 224 ملیۆن یۆرۆ، لە دوای ئەوانیش یانەکانی ئۆڵمپیک مارسێ و بۆردۆ و لیۆن دێن.
شازادەکان لە یاریی بەرامبەر لانس، چوار هەفتە پێشکۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی لیگ وەن، ناسناویان یەکلایی کردەوە و، بۆ جاری دەیەم لە مێژوودا ناسناوی خولی وڵاتەکەیان بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەمەش یانەکە تووشی زیانێکی دارایی گەورە بووە.
رۆژنامەی وەرزشی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەو زیانە داراییەی ئەم وەرزەی شازادەکان، زۆری مووچەی یاریزانەکان بووە، بە تایبەت بەشێک لەو یاریزانانەی بەهۆی پێکان و بەهۆکاری جیاواز، بەشداری کەمترین یارییان لەم وەرزە کردووە.
زیانەکانی پاریس سانجێرمان 224 ملیۆن یۆرۆ بووە، لە بەرامبەردا یانەی ئۆڵمپیک مارسێی لە پلەی دووەم دێت و زیانەکانی ئەوانیش زیاتر لە 76 ملیۆن یۆرۆ بووە، لە پلەی سێیەمیش یانەی بۆردۆ دێت کە زیانەکانی ئەو یانەیەش نزیکەی 67 ملیۆن یۆرۆ بووە و ئۆڵمپیک لیۆنیش 36 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتووە.