هه‌ڵبژارده‌ی چیللی، ڤیدالی له‌ده‌ستدا
هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بۆ یاریی داهاتووی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا.
هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له دوایین یارییان له كۆپا ئامێریكا به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیكۆ، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مێژوویی تۆمار كرد و خۆیان گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی، به‌ڵام له‌م قۆناخه‌دا له تواناكانی ئارتورۆ ڤیدال، بێبه‌ش ده‌بن كه له به‌رانبه‌ر مێكسیكۆ كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت و به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی كارته زه‌رده‌كانی ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا یاریی بكات.
ئارتورو ڤیدالی ته‌مه‌ن 20 ساڵ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، پێشتر له یانه‌ی بایر لیڤهركووزنیش یاریی كردووه.