بە وێنە.. ژنێك لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەستگیر کرا

هەوڵی دزیەکی سەیری داوە

ژنەکە و ئەو منداڵەی هەوڵی دزینی داوە، وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ژنەکە و ئەو منداڵەی هەوڵی دزینی داوە، وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژنێك بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزینی کۆرپەیەك لە نەخۆشانەیەکی شاری بەغدای پایتەخت، دەستگیر کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزێکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دامودەزگاکان و کەسایەتییەکان، ژنێکیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزینی کۆرپەیەك لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی بەغدا دەستگیر کردوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دەستگیرکردنەکە بە هاوکاری کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا دەستەبەسەرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بۆ بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

ژنەکە و ئەو منداڵەی هەوڵی دزینی داوە، وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ژنەکە و ئەو منداڵەی هەوڵی دزینی داوە، وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق