ریكۆرده نوێیه‌كانی كریستیانۆ ببینه
خراپترین ریكۆردی كریستیانۆ له یۆرۆ راگه‌یاندرا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پورتوگال، ئه‌گه‌رچی له یۆرۆی ئه‌مجاره هێشتا هیچی نه‌كردووه، به‌ڵام به ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا چه‌ندان ریكۆردی نوێی تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به 128 یاری بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه له مێژوودا كه زۆرترین یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ئه‌نجامداوه و پێش لویس فیگۆ كه‌وته‌وه كه خاوه‌نی 127 یارییه.
كریستیانۆ كۆی یارییه‌كانی له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ بووه 16 یاریی و ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ تیری هێنری، ڤان دێر سار و لیلان تورام یه‌كسان كرده‌وه.
كریستیانۆ له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2016 رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌م یارییه گۆڵ تۆمار بكات ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پورتوگال كه له 4 پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بكات.
خراپترین ریكۆری كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ، ئه‌وه‌یه كه له كۆی 36 لێدانی راسته‌وخۆ هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه.