کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی باران و خۆڵبارینی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارین و خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. خێرای با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.