کتێبی "هێڵێك بەناو لمدا"ی "جیمس باڕ" وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی كوردی
سه‌رده‌می ساڵانی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان تا ساڵی 1948 ده‌گێڕێته‌وه و باس له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
كتێبی "هێڵێك به‌ناو لمدا"، كه له نووسینی "جیمس باڕ"ـه و له‌لایه‌ن مامۆستا شه‌فیق حاجی خدر له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌مڕۆ له كۆڕێكی ئه‌ده‌بیدا له ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر به خوێنه‌ران ناسێندرا.
وه‌رگێڕی كتێبه‌كه تایبه‌ت به كوردستان24 پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: كتێبێكی مێژووییه و سهروسهربردهكانی سه‌رده‌می ساڵانی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان تا ساڵی 1948 ده‌گێڕێته‌وه و باس له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و كتێبه باس له دروستبوونی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كان دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌كات و وه‌رگێڕی كتێبه‌كه ئاماژه به پێگه‌ی كورد له گۆڕانكارییه‌كانی دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه به دوورودرێژی باس له كه‌ركووك و گرنگیی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات، كه چۆن رۆڵێكی كاریگه‌ری له ره‌وتی ئیستعمارانه‌ی به‌ریتانیا بینیوه.
مامۆستا شه‌فیق له‌باره‌ی گرنگی كتێبه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و كتێبه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ توێژه‌ران و خوێنه‌ران له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و مێژوو، چونكه باس له قۆناغێكی زۆر گرنگ ده‌كات و به دوورودرێژی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ده‌خاته‌ڕوو و هه‌موو رێككه‌وتنه ئاشكرا و نهێنییه‌كان شی ده‌كاته‌وه، كه له ماوه‌ی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان له نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كراون.
گوتیشی: گرنگییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كتێبه له‌وه‌دایه، كه باس له داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له‌كاتێكیشدا ئێمه كه‌وتووینه‌ته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك كورد له گۆڕانكارییه‌كانی كێشانی نه‌خشه‌ی سیاسی و هێڵه سنوورییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ده‌ر نه‌بووینه، كه به داخه‌وه عه‌ره‌ب و جوو بوون به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئێمه له‌و مافه بێبه‌ش بووین.
H.B