شوفێرانی مەرزی شوشمێ: چەند بازرگانێك رێگەمان نادەن كار بكەین

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/109e4583-7ff5-43cf-9f47-31f3ab768824/GrdbuneweyShoferakaniMerziShoshmeLeHelebce.ism/manifest

K24 - ھەڵەبجە

مەرزی شۆشمێ، یەکێک لە دەروازە فەرمیەکانی نێوان وڵاتی ئێران و پارێزگای ھەڵەبجە، ڕۆژانە لەم مەرزە بەڕێژەی جیاواز خۆڵی ئاسن بۆ کارگەکانی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانەوە ھاوردە دەکرێت، بەڵام لەئێستادا ژمارەیەک لە شۆفێر لە سنوورەکە لەبەردەم بینای پارێزگای ھەڵەبجە ناڕەزاییان لەسەر شێوازی کارکردن لەو مەزرە دەربڕی، چونکە بەوتەی ئەم شۆفێرانە چەند بازرگانێک لە مەرزەکە ڕێگە نادەن ئەمانیش کار بکەن.

Fly Erbil Advertisment