زیاتر لە 350 كچی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار دەكرێن
K24 - ھەولێر
لە ئۆپەراسییۆنی رزگاركردنی شارپۆچكەی فەللوجە هێزە عێراقییەکان زیاتر لە 350 کچی ئێزیدیان لە دەستی داعش رزگارکردووە.
هادی دووبانی، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزیدی لە پارێزگای دهۆك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای کۆنتڕۆڵکردنی فەللوجە لەلایەن هێزە عێراقییەکان، زیاتر لە 350 کچی ئێزیدی لە فەللوجە بوون و ئێستا لە شوێنێکی ئارامی شارۆچکەی عامریەی فەللوجە جێگیرکراون و بەم زووانە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
دووبانی روونیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی کچە ئێزیدییەکان کە لەلایەن داعشەوە ژێر دەست کرابوون