كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كارەكانی تەواو بووە
كارگهكه توانای چارهسهركردنی خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانیی سنووری پارێزگای دهۆكی ههیه
K24 - ههولێر:
كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كە توانای چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانیی سنووری پارێزگای دهۆكی هەیە، نزیكەی 3 ساڵە كاركردن تێیدا بەردەوامە و ئێستاش نزیكەی 85%ی كارەكانی تەواوكراون.
به گوێرهی راپۆرتێكی ماڵپهڕی حكومهتی ههرێمی كوردستان، كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ، ئامێر و بەشی زۆری پێداویستییەكانی بەگەڕخستنی بۆ داندراوە، تەنیا چەند رێكارێكی كارگێڕی ماون بۆ ئەوەی دەست بە كارەكانی بكات.
ئاماژه بهوهش كراوه، ئەو كارگەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و لەسەر ڕووبەری ٩٦ كیلۆمەتر دووجا لە سنووری شارەوانیی قەدشێ دروست دەكرێت و خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانیی لە زاویتە و باگێرا تاوەكو شیلادزێ و چەمانكی و كانی ماسێ و چەندین شوێنی دیكە چارەسەر دەكات.
روونیشكراوهتهوه، كارگهگه كاریگەری زۆری لەسەر رێگریكردن لە پیسبوونی ژینگەی سنوورەكە هەیە و بە تەواوبوونی چیتر خۆڵ و خاشاك گرفت بۆ ژینگە و هاووڵاتییانی سنوورەكە دروست ناكات. كارگهكه هەلیكاری خۆماڵیش بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە دروست دەكات و وەك شارەوانیی قەدشێ رایگهیاند، ئەو كارگەیە پێویستییەكی گرنگە بۆ سنوورەكە.