به وێنه... كلیڤلاند بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی NBA
لیبرۆن جه‌یمس به باشترینی قۆناخی كۆتایی ده‌ستنیشانكرا
دوایین یاریی فایناڵی خولی باسكه‌ی ئامێریكا له هۆڵی ئۆركال ئارینا له ئۆكلاندی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به ئاماده‌بوونی زیاتر له 19500 هانده‌ر له نێوان گۆڵدن سته‌یت واریۆرز و كلیڤلاند كاڤالێرز به‌ڕێوه‌چوو، كه یاری حه‌وته‌م و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی بوو.
ئه‌م یارییه جه‌نگی نێوان لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی كلیڤلاند و ستیڤن كێری ئه‌ستێره‌ی گۆلدن سته‌یت بوو، كێری له چوار خوله‌كی یه‌كه‌مدا گه‌ڕایه‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ی و یه‌كه‌م سیانی تۆماركرد، به‌ڵام كلیڤلاند به‌هۆی جه‌یمسه‌وه جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و دواجار چاره‌گی یه‌كه‌میان به جیاوازی خاڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه.
له ده‌ستپێكی چاره‌گی دووه‌مدا گۆڵدن سته‌یت چالاك بووه‌وه و درایمۆند گرین چواره‌م سیانی خۆی له نیوه‌ی یه‌كه‌م تۆماركرد و ئه‌م چارهگهیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه.
له چاره‌گی سێیه‌مدا یارییه‌كه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی و كلیڤلاند به‌هێزتر له واریۆرز هاته نێو یارییه‌كه، جگه له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی لیبرۆن، كیڤن لۆف به به‌رگرییه‌كی به‌هێزه‌وه كۆنترۆڵی گۆڵدن سته‌یتی كرد و چاره‌گی سێیه‌میشیان به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهێنا.
له دوا چارهگدا، ئیرڤینگ و ریچارد گیفهرسۆن به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان وزه‌ی ته‌واویان به واریۆرز به‌خشی و له‌لایه‌كی دیكه‌ش كوری لهسیانیهكان به‌رده‌وام بوو به‌هۆیه‌وه بۆجاری نۆیه‌م له یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه،
خولهك به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه ئیریڤینگ به‌نرخترین سێ خاڵی بۆ كاڤالێرز تۆماركرد و یه‌كسان بوونی یازده‌می یارییه‌كه‌ی شكاند، پێش ئه‌وه‌ی لیبرۆن جه‌یمس به‌شێوه‌یه‌كی نایاب بلۆك ش‌وت بكات و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ببات و ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كه 93 خاڵ به‌رامبه‌ر 89 خاڵ كۆتایی هات و كلیڤلاند بۆ جار ییهكهم له‌مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی ئێن بی ئه‌ی و لیبرۆن جه‌یمس به باشترینی قۆناخی كۆتایی ده‌ستنیشانكرا
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)