شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ئه‌وروپا داده‌پۆشێت
"بارانی ره‌نگ سوور ده‌بارێت"
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی پێشبینیكردنی كه‌شناسی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌یان له چه‌ند رۆژی داهاتوو رووبه‌ڕووی بارانی سوور ده‌بێته‌وه، جیا له دروستبوونی ره‌شه‌با، هه‌وره‌تریشقه و هه‌ڵكردنی خۆڵبارین له بیابانی گه‌وره‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا.
نووسینگه‌ی پێشبینیكردنی كه‌شوهه‌وای به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌خوڕ به‌شێكی سكۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باكوور بگرێته‌وه، جیا له ناوچه‌كانی ویڵز و باشووری ئه‌م وڵاته.
ئه‌م نووسینگه‌یه روونیشیكرده‌وه، ره‌نگه بارانبارینی سوور رووبدات، ئه‌میش به‌هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌با له بیابانی گه‌وره‌ی سوور، ده‌بێته هۆی دروستبوونی خۆڵبارین و به‌هه‌موو ئه‌وروپادا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها هۆشداری له دروستبوونی لافاویش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا ده‌درێت، جیا له‌وه‌ش پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
نووسینگه‌ی پێشبینی كه‌شناسی به‌ریتانی داوا له گه‌شتیاران و هاووڵاتیانی ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو گه‌شته‌كانیان دوا بخه‌ن.
بیابانی گه‌وره، به مه‌زنترین بیابانی جیهان داده‌نرێت، رووبه‌ره‌كه‌ی 9 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقا ده‌گرێته‌وه، پێكهاته‌ی لیمی بیابه‌نه‌كه سوور یاخوود ره‌نگ پرته‌قاڵییه.