هه‌ڵوێستێكی وریا غه‌فووری له ئێران هه‌رای ناوه‌ته‌وه
حكوومه‌تی ئێران بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی وریا غه‌فووری ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ئه‌و یاریزانه كورده له دژی خراپی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌ریده‌بڕێت، دواجار عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران به دانانی وێنه‌یه‌كی وریا غه‌فووری له ئینستاگرام پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و یاریزانه كورده ده‌ربڕی و رایگه‌یاند به سه‌ركوتكردن ئه‌و دۆخه‌ی ئێران تێیكه‌وتووه چاك نابێت.
وریا غه‌فووری له ئێران هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وریا غه‌فووری كوڕه كورده‌كه‌ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیستیقلال بوونه پاڵه‌وانی خولی نایابی ئێران، له دوای یارییه‌كه‌ش رایگه‌یاند تۆپی پێ بۆ ئه‌و هیچ گرینگییه‌كی نا بێت كاتێك ژیانی سیاسی و ئابووری خه‌ڵك تا دێت خراپتر ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی وریا غه‌فووری حكوومه‌تی ئێرانی توڕه كرد و له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه كورده‌ی له نێو یاریگه و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی و شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
عه‌لی دایی پشتگیریی ئه‌ستێره كورده ده‌كات
خه‌ڵكی ئێران وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی وریا غه‌فووری، سۆشیاڵ میدیایان پڕكردووه له وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه كورده.
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا، عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران وێنه‌یه‌كی وریا غه‌فووری به جلی كوردییه‌وه له ئینستگرامی خۆی داناوه و نووسیویه‌تی: كپكردنی ده‌نگی كه‌سانی ره‌خنه‌گر و ناڕازی، ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه كه خه‌ڵكی ئێران تێی كه‌وتووه و له دۆخێكی ترسناك دان، باشتروایه له بری سه‌ركوتكردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی، كێشه و پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دابینی بكه‌ن، نه‌ك به‌كارهێنانی رێگای سه‌ركوتكردن، من هه‌میشه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م له به‌ره‌ی كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بم.
كاپتنی پێشووی ئێران له‌سه‌ر وریا غه‌فووری هاته ده‌نگ
مه‌سعوود شوجاعی كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئۆساسونای ئیسپانیا له دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی وریا غه‌فوری هاته ده‌نگ و پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و یاریزانه كورده ده‌ربڕی و رایگه‌یاند وریا به ته‌نیا نییه.
پێشتر چه‌ندانجاری دیكه هه‌ڵوێستی توندی هه‌بووه
وریا غه‌فووری ئه‌وه جاری یه‌كه‌می نییه كه له دژی سه‌ختی ژیانی ئابووری و سیاسی خه‌ڵكی ئێران دێته ده‌نگ،
رۆژی 12 شووباتی 2019، دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەیانی خولی ئێران، میدیاكان پرسیارێك ئاراستەی وریا غەفووری دەكەن و دەڵێن: ئایا تۆ ناترسی لەو ناڕەزایی و قسانەی لە سۆشیاڵ میدیا گوتووتە؟
وریا لە وەڵامدا دەڵێت: نا بۆ دەبێ بترسێم، بەداخەوە هەندێك كەس ئاگایان لە ژیانی خەڵكی نییە و زامەكان دەكولێننەوە بۆیە ناچارم دەنگیان بەسەردا بەرز بكەمە و ئەو شتانەی حەق و مافی خەڵكە بەبیریان بێنمەوە.
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێساته، له چه‌ندان یاریی هاندەرانی نێو یاریگە بەیەك دەنگەوە دروشمی وریا دەنگی تۆ دەنگی ئێمەیە و لە پاڵپشتیكردنت بەردەوام دەبین.
پێشتر به ئاشكرا چه‌ندانجار پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی له دژی حكوومه‌تی ئێران كردووه، هه‌روه‌ها له ساتی كه‌وتنی فرۆكه‌كه‌ی ئۆكراینا له‌سه‌ر خاكی ئێران هاته ده‌نگ و ره‌خنه‌ی له سووپای پاسداران گرت و چه‌ندانجاری دیكه‌ش هه‌ڵوێستی توندی له دژی حكوومه‌تی ئێران ده‌ربڕیوه.
به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ناسناوی پڵنگیان پێبه‌خشیوه
وریا غه‌فووری له دایكبووی ساڵی 1987ـی شاری سنه‌یه، یاریزانی ئێستای ئیستیقلالی ئێرانییه، له نێو یاریگه له باڵی راست یاری ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به پڵنگه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراوه، پێشتر له لایه‌ن كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالی پێشووی ئێران بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كرا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018، به‌ڵام به‌هۆی كوردبوون و هه‌ڵوێسته‌كانی دوورخرایه‌وه و له په‌رله‌مانی ئێران ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی دوورخرانه‌وه‌ی وریا غه‌فووری به‌رز بووه‌وه و داوایان كرد بیگه‌ڕێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه.