باتیستوتا له‌سه‌ر شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی هاته ده‌نگ
پێیوایه ریكۆرده‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سێكی نائاسایی ده‌شكێندرێت
بابه‌تی شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی گابرێل باتیستوتای له لایه‌ن لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانییه‌وه بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، به‌وپێیه‌ی مێسی له یاریی داهاتووی له كۆپا ئامێریكا ته‌نیا پێویستی به یه‌ك گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی كۆی گۆڵهكان بۆ 55 گۆڵ به‌رز بكاته‌وه و ریكۆردی باتیستوتا بشكێنێت و ببێته گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.
باتیستوتای ته‌مه‌ن 47 ساڵ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیلموندوی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێی ناخۆشه كه ریكۆرده‌كه‌ی ده‌شكێندرێت و ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌م و دڵخۆشم ئه‌وه‌یه كه ریكۆرده‌كه‌م له لایه‌ن كه‌سێكی نائاسایی ده‌شكێندرێت.
باتیستوتا گوتیشی: ئه‌گه‌ر مێسی ریكۆرده‌كه‌ی شكاند، له ئێستاوه پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌م.
باتیستوتا كه به (باتی گۆڵ) ناسراوه، پێشتر له یانه‌ی (نیوز ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان یانه‌كانی ریڤه‌ر پلێت و بۆكاجۆنیۆرزی تاقی كرده‌وه، دواتر له ده‌رگه‌ی فیۆرێنتینا و به‌ره‌و ئه‌ورووپا هات، له 2003 بۆ یانه‌ی رۆما گواسترایه‌وه، بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكیش به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان كرد، له نێوان ساڵانی 2003 ـ 2005 یاریی بۆ یانه‌ی عه‌ره‌بی قه‌ته‌ری كرد.