هه‌نگاوه‌كان بۆ ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤێڵ به‌رده‌وامن
ره‌وه‌ندی كورد له شاری ناشڤێڵ پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
ھەنگاوەكانی شاندەكەی پارێزگای ھەولێر لە ئەمه‌ریكا بۆ ناساندنی هەولێر و ناشڤێل وەکو دوو شاری دەستەخوشك، لەلایەن رەوەندی كوردییەوە پێشوازی لێدەكرێت، كه ئه‌و شاره ئه‌مه‌ریكییه بە کوردستانی بچووك ناسراوە و ژماره‌یه‌كی زۆری رەوەندیزۆری کورد نیشتەجێن.
له‌وباره‌یه‌وه بەڵێن كامەران، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری شاری ناشڤێل گوتی: گرنگترین شت بۆ خه‌ڵكی ناشڤێڵ ئه‌وه‌یه، قه‌ڵای هه‌ولێر بناسێندرێت، چونكه ئه‌و قه‌ڵایه له هه‌موو جیهان بێ هاوتایه و به‌و هه‌نگاوه زۆر دڵخۆشین.
سه‌ردانه‌كه‌ی شاندى پارێزگارى هەولێر بۆ ئەمه‌ریکا به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوودوه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر. هاوکات بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە بەرپرسانی شارەکە دەکەن، تاوەکو سەردانی هەولێر بکەن.
دانیشتوانی كوردی ئه‌و شاره جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه له نێوان هه‌ولێر و ناشڤێڵ و ده‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی بۆ په‌یوه‌ندی داهاتووی خه‌ڵكی هه‌ردوو شاره‌كه.
گفتوگۆکان بۆ بەدەستەخوشکبوونی شاری هەولێر و ناشڤیل بەردەوامن. شاندەكەی پارێزگای ھەولێر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو تاوەكو ئێستا چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان ئەنجامداوو.
شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنەسی ئەمه‌ریکایه، كە بە کوردستانی بچووك ناسراوە و ژماره‌یه‌كی زۆری رەوەندی کورد لەو شارە نیشتەجێن و بووەتە جێی سەرنجی بەرپرسانی شاری ھەولێر، بۆ ئەوەی بۆ پێشكەوتنی شارەكەیان سوود لە ئەزموونی ئه‌و شاره وەربگرن.
H.B