بكوژی ئافره‌ته‌كه‌ی زاخۆ ده‌ستگیركرا
بكوژه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا
K24- زاخۆ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی پۆلیسی زاخۆ ده‌ستگیركردنی بكوژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی راگه‌یاند، كه دوێنێ به كوژراوی له گوندێكی سه‌ر به سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆی ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر، بكوژی ئه‌و ئافره‌ته 42 ساڵییه له‌لایه‌ن به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
دوێنێ په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ ئاشكرای كرد، له گوندێكی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ته‌رمی ژنێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ، كوژراوه‌كه خەڵکی زاخۆ نییە و بە کوژراوی لە گوندی "حەسەن رەشۆ" لە سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دۆزرایەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژنەکە دەربێکی گران بەر سەری کەوتووە و پێده‌چێت به‌م هۆیه‌وه گیانی لەدەست دابێت.
هه‌ر دوێنێش ته‌رمی ژنه كوژراوه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.
H.B