ترامپ داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئۆباما ده‌كات
رووداوه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ ئامرازێكه به‌ده‌ست ترامپ بۆ هێڕشكردنه سه‌ر دیموكراته‌كان
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی كۆماریخوازان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی باراك ئۆباما ده‌كات.
ترامپ پاش رووداوی ته‌قه‌كردن له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا داوای كرد ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه، كه به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه ده‌خاته ئه‌ستۆی گروپه تیرۆریستییه‌كانی توندره‌و و ده‌پرسێت ئایا ئۆباما له لێدوانه‌كانیدا ئاماژه به تیرۆر ده‌كات، كه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه.
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر داوای كاردانه‌وه‌ی توند و هۆشمه‌ندانه به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه ده‌كات، كه به رووداوێكی ترسناك وه‌سف ده‌كات و ده‌لێت ئه‌وه‌ی كه له ئۆرلاندۆ روویدا، ته‌نیا ده‌ستپێكردنه و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا لاواز و بێ كاریگه‌ره و داوای ئاسایش بۆ ئه‌مریكا ده‌كاتكه پێی وایه هیلاری كلینتۆن ناتوانێ ئاسایش دابین بكات.
له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له نادییه‌كی شه‌وانه له شاری ئۆرلاندۆ كه 50 كه‌س كوژراون و زیاتر له 53 كه‌سیش برینداربوونه، كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه به په‌یوه‌ندی ته‌قه‌كه‌ره‌كه به رێخكراوی داعش ده‌كه‌ن.