لویس ڤان خال خه‌ریكه یانه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا، چه‌ندان راهێنه‌ری ناسراو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا به‌ربژێركراون، له نێویاندا دوو راهێنه‌ری ناسراوی هۆڵه‌ندی ده‌بینرێن.
رۆژنامه‌ی (Gazzetta dello sport)ـی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ برۆكی راهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌ی ده‌بێت و بۆ گواستنه‌وه‌ی (لویس ڤان خال) هاتۆته سه‌رهێڵ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی میلان چاوی له چه‌ندان راهێنه‌ری دیكه بڕیوه، له‌وانه (فرانك دی بۆیر و ئه‌ندرێ ڤیلاس بواس).
له‌وه‌ته‌ی له 2009 كارلۆ ئانچیلۆتی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلانی به‌ره‌و چێڵسی جێهێشت، یانه ئیتاڵیاییه‌كه تووشی قه‌یران و گرفتێكی زۆری راهێنه‌ران بۆته‌وه و نه‌یتوانیوه راهێنه‌رێكی هه‌میشه‌یی جێگیر بكات و چه‌ندان راهێنه‌ری گۆڕیوه، دیارترینیان (فلیپی ئینزاگی، كلارێنس سیدۆرف و میهالۆڤیچ)، له‌گه‌ڵ هیچیشیان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.