ئارسێناڵ به نێازه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م هێرشبه‌ره تۆقێنه‌رانه‌ی هه‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له میدیاكانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام جه‌خت له رێككه‌وتنی نێوان جیمی ڤاردی و ئارسێناڵ ده‌كه‌ن و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه بۆ وه‌رزی دادێ ئه‌م گۆڵكاره‌ی لیسته‌ر سیتی درێسی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن ده‌پۆشێت، ئه‌مڕۆ له پاڵ ئه‌م هێرشبه‌ره باس له گۆڵكارێكی دیكه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، ئارسن ڤینگه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌یه‌وێت (ئه‌لڤارۆ مۆراتا)ش بگوازێته‌وه و له پاڵ ڤاردی دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر دروست بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ئارسێناڵ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس شه‌ڕی چێڵسی و ریال مه‌دریدیش ده‌كات كه ئه‌م دوویانه هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی چڕ كردۆته‌وه.